سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی ئێران کرد و هیوای ساڵێکی نوێی پڕ لە هیوا و ئازادی بۆ گەلی ئێران خواست.
رۆژی ٢٠ ی ئازار بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستێکدا کە لە هەژماری X بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتی "نەورۆز نزیک دەبێتەوە! هیوادارم ساڵێکی پڕ لە سامان و ئاسایش و دۆستایەتی و هیوا و ئیمان و ئازادی گەلی ئێران بێت".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت" کاتی ئەوە هاتوە کە سەرچاوەکانی ئێران بگەڕێنەوە بۆ گەلەکەی، و ئازادی ڕاستەقینە جێگای ستەم بگرێتەوە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نوسویەتی" هیوادارم نەورۆزەکەتان سەرکەوتوو بێت!".
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن جەنگی سیاسی و سەربازی نێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا بەرامبەر ئێران بەرەو هەڵکشانێکی مەترسیدار بڕوات.