ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری دەدات لەوەی هەر وڵاتێک خراپە دژی ئێران بکات وەڵامی توند وەردەگرێت، دەشڵێت"ئێران هیچ هێزێکی بەوەکالەتی لەناوچەکەدا نییە".
عەلی خامنەیی لە وتارێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی هەتاوی کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵی کوردی رایگەیاند، ئێران لە لایەن ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپیەکان بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە هێزی بە وەکالەتی لە ناوچەکە هەیە ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو هێزانەی لە وڵاتانی یەمەن و عیراق دژی زۆرداری دەجەنگن سەربەخۆن و پەیوەندیان بە ئێرانەوە نییە.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران راشیگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لە شەڕڤانانی فەلەستینی و لوبنانی دەکات، جەختیشی کردەوە لەوەی ولاتەکەی هیچ کات دەستپێکەری ململانێکان نەبوە، بەڵام ئەگەر هەر ولاتێک خراپە دژی ئێران بکات گەلی ئێران بە توندی لەبەرامبەریدا دەوەستنەوە.
خامنەیی جەختیشی کردەوە لەوەی پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە لە بەرامبەر گەلی ئێران هیچ کات ناتوانن لە ڕێگەی هەڕەشە ئامانجیک بۆخۆیان دەستەبەر بکەن.