سێهەم شەوە خۆپیشاندانی گەورە لە دژی ئەردۆغان لە تورکیا ئەنجام دەدرێت


ناڕەزایەتییەکان لە تورکیا بەهۆی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ پەرەدەسێنێت و بەدەیان هەزار هاوڵاتی لەشارە گەورەکانی تورکیا دژی ئەردۆغان بەردەوامن لە خۆپیشاندان، هێزەکانی پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گولەی لاستیکی رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە.

بە پێچەوانەی میدیا عەرەبییەکانەوە، میدیا جیهانییەکان رۆژانە هەواڵ و راپۆرت لەسەر پەرەسندنەکانی دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغلو بڵاودەکەنەوەو، ئەمشەویش ٢١ ئازار بۆ سێهەم شەوە بە دەیان هەزار کەس لە شارە گەورەکانی تورکیا و لە پێشیشیانەوە ئیستانبوڵ رژاونەتە سەر شەقامە گشتییەکان و دژی ئەردۆغان دروشم دەڵێنەوە.
 
ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جەهەپە هۆشداری دا  بە پۆلیس لە رووبەڕووبوونەوەیان کە پەنا نەبەنە بەرتەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ یان گولەی لاستیکی. سەرۆکی جەهەپە بە پۆلیس دەڵێت"ئەگەرنا پۆلیسی ئەستەنبوڵ بەرپرسیارێتی ئەو شتانە لە ئەستۆ دەگرێت کە ڕوودەدات". 

سێ رۆژە ئەکرێم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بە گومانی گەندەڵی و تیرۆر ئیدانە کرد، ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی خەڵک و هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر حوکمڕانی ئەردۆغان و ئاک پارتی.





PM:09:35:21/03/2025