ئەردۆغان دەیەوێت دەستبەسەر ئیستانبوڵدا بگرێت
جەهەپە کۆبوونەوەی بەپەلەی بۆ دەکات


حزبەکەی ئەردۆغان دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلو دەیەوێت قەیوم بۆ ئیستابوڵ دابنێت، جەهەپە بەم کارە دەزانێت و کۆبوونەوەی بە پەلەی بۆ دادەنێت.

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند" ئامادەکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەکرێت".

لە درێژەی لێدوانەکەیەدا ئۆزەل وتیشی " بڕیاریان داوە بۆ ڕێگریکردن لەم کارە کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام بدەین".

سەرۆکی جەهەپە ئاشکرای دەکات " ئەمڕۆ لەوە تێگەیشتین کە قەیومێک بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ دادەنرێت و ئامادەکاری بۆ پەکخستنی هەڵبژاردن دەکرێت. لە پێوەندی لەگەڵ ئەمەدا و بانگەوازی ئەمڕۆمان وەهایە؛ لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی دەستوور پێی داوم، بە هەموو تورکیا ڕادەگەیەنین کە بڕیارمان داوە دوای ١٥ڕۆژ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەین و بەم شێوەیە ڕێگری لە هەر هەوڵێکی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەدەین."

بڕیارە جەهەپە لە ٦ی نیسان کۆبوونەوەی خۆی ببەستێت.





PM:10:48:21/03/2025