ئیسرائیل ٢ بنکەی سەربازیی لە سووریادا بۆردوومانکرد

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دوو بنکەی سەربازی لە سووریا  وزیانی پێگیاندوون.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،  بنکەی ئاسمانی تیاس کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای تەدمورەوە دوورە، بۆردوومان کردووە و هاوکات لە هێرشێکی دیکەشدا توانا ستراتیجییەکانی بنکە سەربازییەکانی تەدمور و تی ٤ی سووریایان لە ناوبردووە.

هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە ، "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی پاڵمیرا لە رۆژهەڵاتی حومس و زیانیان پێگەیاندووە.

لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل سەدان هێرشی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی رژێمی پێشوو لە سووریا ئەنجامداوە.



AM:09:08:22/03/2025