میدیاکانی تورکیا، ڕایانگەیاند، هێرشک کراوەتە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستەنبوڵ و تەقەکەرەکان دوو کەس بوون و هەڵاتوون.
میدیاکانی تورکیا، بڵاویان کردەوە، شەوی رابردوو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، لە ناوچەی شیشلی لە ئیستەنبوڵ، تەقە لە کونسوڵخانەی عێراق کراوە.
ئاماژەیان بەوەش کردوە، لە هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی عێراق، نۆ فیشەک بەر باڵاخانەکە کەوتوە و تەقەکەرەکان دوو کەس بوون و ماتۆڕسکیلیان پێ بووە و ڕاستەوخۆ لە ناوچەکە هەڵاتوون.
ئاسایشی ئیستەنبوڵیش دەڵێت"دوای روداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەشتونەتە ناوچەکە و دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، روونیشی کردووەتەوە، لە هێرشەکەدا زیانی گیانیی نەبوە و کەس بریندار نەبوە.
لەلای خۆشییەوە، جەودت ئەرتوركمان، دادوەری ئەو ناوچەیەی کونسوڵخانەی عێراقی لێیە لە ئیستەنبوڵ، ڕایگەیاند" سەرجەم ڕێکارە ئەمنییەکان دەگرنەبەر بۆ پاراستنی دیپلۆماتکاران و داوای لە عێراق کرد، کە دان بەخۆیدا بگرێت".