بەهۆی دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغلوەوە
عەبدوڵا گوڵ رەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت

عەبدوڵڵا گول سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ و، دەڵێت " نابێت هەڵەی هاوشێوە لە پێشوودا پیادەکراوە، بەرامبەر ئەکرێم ئیمامئۆغڵو بکرێت".

دەستبەسەرکردنی ئەکرێم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ، ناڕەزایی گشتیی لێکەوتەوە و درزی خسستە ناو حزبەکەی ئەردۆغانەوە، رۆژی ٢٢ ی ئازار، سەرۆکی پێشووی تورکیا عەبدوڵا گوڵ کە یەکێکە لەدامەزرێنەرانی ئاک پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکردەوەە. 

 عەبدوڵڵا گوڵ، سەرۆکی پێشووی پارتی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە مەحمەت ئۆجاکتان، لە وتارێکی خۆیدا  لە ڕۆژنامەی " قەرار "دا بڵاویکردۆتەوە، گول ئەو نادادپەروەرییانەی بەبیر ئەردۆغان هێناوەتەوە کە لە ڕابردوودا تووشی بووە.

گوڵ دەشڵێت" با لەبیرمان بێت چۆن ویژدانی گشتی ئەو نادادپەروەرییەی بە شەخسی بەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک کۆماری تورکیادا هێنرابوو، قبوڵ نەکرد، نابێت هەڵەی هاوشێوە بەرامبەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بکرێت کە بە ئیرادەی گەل بە سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردراوە".

ئەکرەم ئیمام ئۆغلو یەکێکە لەسەرکردە هەرە دیارەکانی جەهەپەو کێبەرکارێکی بەهێزی ئەردۆغانە بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار و، لە ئێستادا سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵە چوار رۆژە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی گەندەڵی و پەیوەندی بە تیرۆر و تەزویرەوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی فراوانی لەناو تورکیادا دروستکردووە.



PM:02:49:22/03/2025