سبەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی تورکیا خۆی کاندید دەکات

سبەینێ پارتی گەلی کۆماری کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوش داوا لە ئەندامانی پارتەکەی دەکات دەنگی پێبدەن  
ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، کە لەئێستادا بە تۆمەتی تێوەگلان لەگەندەڵی و پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە دەستبەسەرە لە نوێترین پەیامیدا کە لەپلاتفۆرمی (ئێكس) بڵاویکردوەتەوە دەڵێت"سبەی یەکشەممە سەرجەم ئەندامانی پارتی گەلی كۆماری وەک کاندیدی حیزبەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دەنگی پێدەدەن".

ئیمامئۆغڵو داواشی لە گشت ئەندامانی حیزبەکەی کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان ئاماژەی بەوەشکردوە  جگە لە سندوقی دەنگدان بۆ ئەندامانی حیزبەکەیان، سندوقی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا بۆ هەموو هاوڵاتیان دادەنرێت و داواشیکردوە هەموان بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری بکەن.

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لەساڵی ١٩٧١ لە شاری ئاکچابات لە پارێزگای ترابزۆن لە دایکبوە، لە تەمەنی هەرزەکاریدا ڕووی لە ئەستەنبوڵ کردووە و خوێندنی بازرگانی تەواو کردووە و دواتر لە کەرتی بیناسازیدا کاری کردووە.

مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو لەسەر لیستی جەهەپە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان و تورکیا توانی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بە دەستبهێنێت.




PM:05:42:22/03/2025