بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەرباشووری کەرتی غەززە بەرپرسێکی حەماس و هاوسەرەکەی کوژران.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA) بڵاویکردووەتەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر چادرەکەیان لە کەمپێکی ئاوارەکانی رۆژئاوای شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، سەڵاح بەردەویل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و هاوژسەرەکەی کوژران.
ئاشکراشکراوە کە لە هێرشەکەدا ئەو چادرانە کراونەتە ئامانج کە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەسی سڤیل کوژران.
سەرچاوەکان ئەو هێرشەیان بە "پەرەسەندنێکی نوێ" لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ناوبردووە.