لە ئێران لە شەش ڕۆژدا لانیکەم ٣٧٠ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

بەرپرسێکی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران ڕایگەیاند"لە سەروبەندی نەورۆزدا زیاتر لە ٢١ هەزار ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە و ٣٧٠ کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".

حەسەن موئمینی، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاند"لە ماوەی شەش ڕۆژدا واتە لە ١٥ی  ئازار تا ٢١ی ئازار لانیکەم ٣٧٠ کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢١ هەزار کەسیش برینداربون.

بەرپرسەکەی هاتوچۆی ئێران ئاشکراشی کرد" تەنها لە شەوی نەورۆزدا دو هەزار و ٦٩٠ ڕووداوی هاتوچۆدا ڕویداوە کە بەو بۆنەیەوە٢١  کەس گیایان لەدەستداوە و ٦٩٥ کەسیش برینداربوون، دەشڵێت"ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی ڕابردو ٪٦ زیادی کردوە".

بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران لە ماوەی ساڵی رابردو لانیکەم ٢٨ هەزار کەس بە هۆی روداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.




PM:04:36:23/03/2025