ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریدا ١٥ هەزار سەرباز ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
پێگەی (عالەم ئەلجەدید)، ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند" واشنتۆن ١٥ هەزار سەرباز بە كەرەستەی سەربازی و چەكی قورسەوە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچەكە بە شەڕێکی قورسدا تێدەپەڕێت و لە ئێستادا ململانێی نێوان ئەمریكا و حوسییەكانی یەمەن و ئێران فراوانتر بووە.
پێگەکە باسی لەوەشکردووە، بە مەبەستی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریكا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی لە كەناراوەكانی ئێران و یەمەن چالاكتر كردووە.
دوو هەفتە پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە نامەیەکی بۆ ڕێبەری ئێران ناردووە و پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانن ڕێگەیان پێبدەن خاوەنی چەکی ئەتۆمی بن.
هەروەها ترامپ پێشنیاری کرد کە هەردوولا بگەنە ڕێککەوتنی ئاشتی، چونکە ئەم بژاردەیە کێشەکە چارەسەر دەکات.
هەروەها ماڵپەڕی ئاکسیۆس، لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ئێران دەستپێشخەرییەکەی ترامپ ڕەتبکاتەوە و دانوستان نەکات، ئەوا ئەگەری هەنگاوی سەربازی ئەمریکا یان ئیسرائیل لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.