سوپای ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت" دوو بنکەی سەربازییان لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سوریا کردووەتە ئامانج".
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ئەو بنکە سەربازییانەی بۆردومانکردووە کە لە بنکە سەربازییەکانی تەدمور و تی چواری سوریادا مابوونەوە".
بەپێی بەیاننامەکە، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی "بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەک لە دژی هاوڵاتیانی دەوڵەتی ئیسرائیل".
تا ئێستا حکومەتی کاتی سوریا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەو هەڵمەتانە نەداوە.
ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر ئەو دوو بنکەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند" هێرشیان بۆ سەر هەمان بنکە ئەنجامداوە".