لە تورکیا خۆپیشاندان دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەردەوامە

خۆپیشاندانەکان لە دژی دەستگیرکردن و دورخستنەوە سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بەردەوامن و شەوی ڕابردوش ٤٣ کەس بە تۆمەتی سوکایەتی بە دایکی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستگیرکران.

 شەوی ڕابردو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، خۆپیشاندان بەرێوەچو، خەڵکی ئەوشارە بە دروشمی هەموو شوێنێک بەرخۆدان لەدژی فاشیزم ، ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

هاوکات لە شاری ئیستەنبوڵ خۆپیشاندانەکان بەردەوامی هەبو و لە ئەنجامی هێرشی هیزەکانی پۆلیس بە دەیان کەس دەستیگرکران. 

هەرلەوبارەیەوە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند" رێکاری یاسایی لە دژی ئەو کەسانە دەستیپێکردوە کە لە کاتی خۆپیشاندانەکان سوکایەتییان بە دایک و بنەماڵەی ئەردۆغان کردوە و بەوهۆیەشەوە ٤٣ کەس دەستگیرکراون".

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی وەزیری ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە لە ١٩ تا ٢٣ی ئەم مانگە هەزار و ١٣٣ بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون. 






PM:03:04:25/03/2025