وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکات

بڕیارە ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی کۆببێتەوە و پرسی هەسەدە و ڕۆژئاوای کوردستان یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەبێت. 

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی تورکیا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ هاوتا ئەمریکیەکەی و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە کۆبونەوەکەدا، باس لەو هەنگاوە ستراتیژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکادا دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکان، لە دیدارەکەدا پرسی هیزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە و بەڕێوەبردنی کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕۆژەڤی کۆبونەوەکەدا بێت. 

ئاماژە بەوەش کراوە، یەکێک لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبونەوەکە، تایبەتە بە پێشهاتەکانی سوریا و سەقامگیریی و یەکپارچەیی خاکەکەی و پێویستی هەڵگرتنی سزاکان و پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەر دو وڵات بۆ سەر لەنوێ بونیادنانەوەی سوریا. 

باس لەوەش کراوە، پێشهاتە هەرێمیەکان بە تایبەت ئاگربەستی غەززە و دۆخی ئۆکرانیا بەشێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا دەبێت.




PM:05:49:25/03/2025