رۆژنامەنووسێک هۆکاری سەردانی هاکان فیدان بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات


ناکۆکی  نێوان ئیسرائیل و تورکیا لەگەڵ شەڕی غەزەو، دواتریش لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد لە پەرەسەندندایە، رۆژنامەنووسێکی شارەزا هۆکارێکی سەردانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەنووس ئاماد دیجلە لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بەزمانی تورکی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت" هۆکارێکی سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ بۆردومانی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە لە سوریا".

ئەو رۆژنامەنووسە ناسراوە دەڵێت " رۆژی دووشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ناو جەرگەی سوریا لە هێزێکی نوێی تورکیای داوە لە نزیک شاری تەدمور، هەر ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوە هاکان فیدان سەردانی ئەمەریکا بە پەلە بکات". 

ئامەد دیجلە رۆژنامەنووسێکی کوردە پێشتر لە رۆژی تیڤی و ستێرک تیڤی کاریکردووە، چەند ساڵێکیشە وەک میدیاکارێکی سەربەخۆ کاردەکات و یوتوبەرێکی چالاکە.

دیجلە جگە لە کارە رۆژنامەوانییەکانی خاوەنی کتێبێکە بە زمانی تورکی لەبارەی دانوستانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٥.

تا ئێستا هیچ میدیایەکی ناسراو، هەروەها هەردوولایەن هیچیان لەسەر جۆرە رووداوێکی لەو شێوەیە بڵاونەکردۆتەوە.

 ڤیدیۆکەی ئامەد دیجلە لە خوارەوەیە..





PM:08:39:26/03/2025