وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس کوژرا

عەبدول لەتیف قانوع، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا کە کەمپی ئاوارەبوونی لە جەبەلیە ئەلبەلاد لە باکووری کەرتی غەزەی کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سەر بە حەماس، عەبدول لەتیف قانوع وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر باکوری غەززە کوژرا. 

تائێستا بزوتنەوەی حەماس هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە مردنەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

پێشتر حەماس کوژرانی ئیسماعیل بەرھوم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەی لە کەرتی غەزە ڕاگەیاند، دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کە بەشێکی نەخۆشخانەی ناسری لە خان یونس، لە باشووری کەرتی غەزە کردە ئامانج. 



AM:09:12:27/03/2025