ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆتایی کۆبونەوەی لوتکەی پاریس کە نزیکەی ٣٠ وڵاتی هاوپەیمانی کیێڤی لەخۆگرتبو، ڕایگەیاند ئەوان دەزانن کە ڕوسیا ئاشتی ناوێت و پوتین نیازی باش نییە.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە دوای کۆبونەوەی لوتکەی پاریس کە بە بەشداری ٢٧ وڵاتی ئەورپی ئەنجامدرا رایگەیاند" ڕوسیا نیازی باش نییە و دەیەوێت کات ببقۆزێتەوە بۆ ئەوەی خاکی زیاتری ئۆکرانیا داگیر بکات و بیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەو"ە.
کۆبونەوەی لوتکەی پاریس کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند لە کۆشکی ئیلیسی، تێیدا دۆخی ئۆکرانیا و کاڵبونەوەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورپی لە پرسە سەرەکییەکان بون، یەکێکی دیکە لە پرسەکان ئەگەری جێگیرکردنی هێزەی هاوبەشی وڵاتانی ئەورپا وب لە ئۆکرانیادا، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاشتیی داهاتو لەگەڵ ڕوسیا، ئەگەر روبدات.