وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: نیگەرانین لە ناسەقامگیری دۆخی تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانن لە ناسەقامگیری دۆخی تورکیا و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان و وتیشی" بڕیار نیە لێدوان لەسەر هەموو بابەتێکی سیاسی ناوخۆیی لە تورکیا بدەن".

مارکۆ رۆبیۆ، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" چاودێری دۆخی تورکیا دەکەن و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و نایانەویت ئەو جۆرە ناسەقامگیریە لە حکومڕانی هیچ کام لە هاوپەیمانەکانیان ببینن". 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان نیگەرانن لە دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە.

رۆبیۆ باسی لەوەشکرد" بڕیار نییە وڵاتەکەی لێدوان لەسەر هەموو بابەتێکی سیاسی و ناوخۆیی لە تورکیا بدات و خواستی واشنتۆنیشی بۆ کارکردن لەگەڵ رەجەب تەبیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەربڕیوە".




AM:10:59:28/03/2025