وەزیری بەرگری لوبنان و سوریا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە شاری جددەی سعودیە ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان هەردوو وڵات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕاگهیاندنی سعودیه، کۆبوونەوەکە بە ڕێنمایی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بەڕێوەچووە، هەروەها خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە ئامادەی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیران مەرحەف ئەبو قەسرە و میشێل مەنسا بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کردووە، بە یاوەری دوو شاندی ئەمنی و تێیدا ڕێككهوتنێكیان واژوو كرد بۆ دیاریكردنی سنوری نێوان ههردوو وڵات.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان سوریا و لوبنان کراوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری نێوانیان، هەروەها هەردوو وەزیر ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەدواداچوون لە سعودیە لە ماوەی داهاتوودا.