سبەی ئەلشەرع حکومەتەکەی رادەگەیەنێت
کورد بەشداری ناکات

بڕیارە سبەی شەممە ٢٩ ی ئازار ئەحمەد ئەلشەرع حکومەتەکەی رابگەیەنێت کورد کە لە بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنەکەسەدا خۆی دەبینێتەوە، بەشداری ناکات.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان بڕیارە رۆژی ٢٩ ی ئازار ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆکی کاتی سوریا حکومەتەکەی رابگەیەنێت کە لە ٢٢ وەزیر پێکدێت و وەزیرەکانی دەرەوەو بەرگری و ناوخۆ ناگۆڕدرێن، هەروەها کابینەکە دوو ژنیشی تێدا دەبن.

کورد بە هەردوو لایەنی بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنەکەسەوە بەشداری کابینەکە ناکەن، بەپێی زانیارییەکانی " سپی " تا دەستورێکی هەمیشەیی بۆ وڵات دانەنرێت و هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، کورد بەشداری حکومەت ناکات.

کورد پێشتریش ئەو دەستورەی رەتکردەوە کە لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد ئەلشەرع دا داڕێژراو پەسەندکرا، کورد تێبینی لەسەر زۆر جومگەی دەستورەکە هەبوو، لەوانە شێوازی حوکمڕانی و مافەکانی گەلی کورد لە دەستورەکەدا.




PM:11:35:28/03/2025