بەمەبەستی دادگایی کردن ، ١٣ پەرلەمانتار لە نێویاندا هاوسەرۆکی دەم پارتی ،سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا داوای هەڵگرتنی پارێزپەندیان دەکات.
بە پێی هەواڵی میدیاکان سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بەمەبەستی دادگایی کردن، داوای هەڵگرتنی پارێزپەندی لەسەر ۱۳ پەرلەمانتار دەکات، لەنێویاندا هاوسەرۆکی دەم پارتی و چوار پەرلەمانتاری دیکەی پارتەکە هەیە.
میدیاکان ناوی ئەو کەسانەی کە داواکارییەکەیان لە دژ بەرزکراوەتەوە بەمشێوەیەیە بڵاوکردووەتەوە: تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، عەلی ماهیر باشارر، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، گوڵستان کلچ کۆچیغیت، هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، ئەحمەد شک، پارلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) سیبەل سوویچمەز، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ترابزۆن، نەخلا دەمیر، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئاگری، جەمال ئەنگینیورت، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئەستەنبوڵ، ماهیر پۆڵات، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیزمیر، بێریتان گونەش ئاڵتن، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین، کۆرای ئایدن، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنقەرە، سالیحا ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین.