كۆنگرێسی ئەمەریكا خوازیاری توندكردنەوەی ئابلۆقەكان لە سەر ئێران بوون
نوێنەرانی كۆنگرێسی ئەمەریكا بە دەربڕینی رەشبینی خۆیان لە بڕیاری دانوستانكارانی ئێرانو گروپی 1+5، بۆ درێژكردنەوەی دانوستانەكان لەسەر بەرنامە ناوەكییەكانی ئێران، خوازیاری توندكردنەوەی ئابلۆقەكان دژی ئێران بوون.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، مارك كۆرك، سیناتۆری كۆماریخواز لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئێستا زیاتر لەهەر كاتێكی دیكە زۆر گرنگە كە كۆنگرێس ئابلۆقەكان پەسەند بكات تا ئاخوندەكانی ئێران هیچ رێگەیەكیان بێجگە لە كۆكردنەوەی بەرنامە ناوەكییانیان نەبێت.
دانوستانكارانی ئێرانو گروپی 1+5 لەڤیەنا، پاش چەند رۆژ گفتوگۆی چڕوپڕ دوێنێ دوشەممە رایانگەیاند كە ئەو گفتوگۆیانە بۆ ماوەی 7 مانگی دیكە درێژ دەكرێتەوە.
سێ سیناتۆری كۆماریخواز لەكاردانەوە بە درێژكردنەوەی گفتوگۆ ناوەكییەكان لەگەڵ ئێران، سووربوونی ئێران بۆ درێژەدان بە بەرنامە ناوەكییەكان بە مەترسیدار وەسف كرد.
PM:08:30:25/11/2014