وەزیری دەرەوەی سوید ئاشکرای دەکات، رۆژنامەنووسێکی وڵاتەکەی لە تورکیا دەستگیر کراوە، سەندیکای رۆژنامەنووسانی تورکیاش دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ژن پشتراست دەکاتەوە...
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوو ڕۆژنامەنوسی ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون. دەشڵێت" پێویستە بە زوترین کات کۆتایی بە دەستگیرکردنی نایاسایی ڕۆژنامەنوسان بهێنرێت".
لای خۆیشییەوە، ماریا مالمێر ستینەرگارد، وەزیری دەرەوەی سوید، ئاشکرای کرد، ڕۆژنامەنووسێکی وڵاتەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ گەیشتنی بە تورکیا، دەستگیر کراوە. میدیاکانی تورکیاش باس لەوە دەکەن، ڕۆژنامەنووسە سویدییەکە، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆک و ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکداری، دەستگیر کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڵاوی کردەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ٢٦٠ کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیر کراون، بەمەش کۆی گشتی دەستگیرکراوەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی نارەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان کە لە ١٩ی ئازارەوە دەستی پێکردووە، گەیشتە نزیکەی دوو هەزار کەس...