سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرش بکرێتە سەر ئێران ناوچەکە دەتەقێتەوە

سەرۆکی پەرکەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هیچ پێگەیەکی ئەمریکا لە ناوچەکە پارێزراو نابێت.

 محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هۆشداریی دا لە هێرشکردنە سەر ئێران و رایگەیاند" ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی ناچار بە دانوستانی بکات سەبارەت بە چەکی ئەتۆم، هەموو ناوچەکە گڕدەگرێت و دەتەقێتەوە".

وتیشی"هیچ پێگەیەکی ئەمریکا لەناوچەکەدا پارێزراو نابێت، ئەو دانوستانەی ئەمریکییەکان دەیانەوێت داماڵینی چەکی ئێرانە نەک رێککەوتن، بۆیە ئێران سیاسەتی دان بەخۆداگرتن پەیڕەودەکات".

هەرەشەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن رایگەیاند، لە ئەگەری ئەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران بە دانوستان چارەسەر نەکرێت بژاردەی سەربازی بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسەکان بەکاردەهێنین.




PM:06:09:29/03/2025