کابینەی نوێی حکومەتی سوریا بە فەرمی پێکهێنرا

سەرۆکی کاتی سوریا، ئەحمەد شەرع درەنگانێکی شەوی ڕابردو پێکهێنانی حکومەتی نوێی ڕاگەیاند کە یەک وەزیری ژن لەخۆدەگرێت و بەنزیکەی تەواوی وەزیرەکان لە خۆیەوە نزیکن. 

درەنگانی شەوی رابردوو سەرۆکی راگوزاری سوریا ئەحمەد شەرع کابینەی نوێێ حکومەتی سوریای راگەیاند و لە وتارێکدا کە لە میانی مەراسیمی ڕاگەیاندنی حکومەت پێشکەشی کرد،  ئەحمەد شەرع جەختی لە خواستی خۆی بۆ "بنیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر" کردەوە.

وەزیرەکانی کابینە نوێیەکەی سوریا  لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، لە بەردەم ئەحمەد شەرع سوێندی دەستورییان خوارد، هەریەکە لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و محەڕەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا،کە هەردوکیان نزیکن لە سەرۆک کۆماری کاتییەوە لە شوینی خۆیان مانەوە.

ئەنەس خەتاب، بەرپرسی زانیاری گشتی کە  نزیکە لە شەرع، کرایە وەزیری ناوخۆ و هیند قەببات، مەسیحی و نەیاری بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراو، وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار دەستنیشانکرا.


-پێکهێنانی حکومەتی نوێی کاتی سوریا بەم شێوەیەیە:

- ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە

- مەرحەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری

- ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆ

- مەزهەر ئەلوەیس، وەزیری داد محەمەد

- ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقاف

- مەروان ئەلحەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا

- هیند قەبووت وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار

- محەمەد بەشیر وەزارەتی وزە

- محەمەد جسر بارنیا، وەزیری دارایی

- محەمە نیزال ئەلشار، وەزیری ئابوری

- موساب نەزال ئەلعەلی، وەزیری تەندروستی

- محەمەد ئەنجارانی، وەزیری کارگێڕی ناوخۆیی و ژینگە

- ڕائید الصالح، وەزیری فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەسات

- عەبدولسەلام حەیکل, وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری

- ئەمجەد بەدر, وەزیری کشتوکاڵ

- محەمەد عەبدولڕەحمان تورکۆ, وەزیری پەروەردە

- مستەفا عەبدولڕەزاق, وەزیری کارە گشتیەکان و نیشتەجێکردن

- محەمەد یاسین صالح, وەزیری ڕۆشنبیری

- محەمەد ئەلحەمید, وەزیری وەرزش و لاوان

- مازن ئەلسەلحانی, وەزیری گەشتوگوزار

- محەمەد سکاف, وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی

- یەعراب بەدر, گواستنەوە و گەیاندن

- حەمزە مستەفا, وەزیری ڕاگەیاندن



PM:12:02:30/03/2025