ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی میانمار تا دێت پەرەدەستێنێت و گوێرەی دوایین ئامار تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەنجوومەنی سەربازیی میانمار ئاشکرایکرد، گیانلەدەستدانی هەزار و ٦٤٤ کەس و برینداربوونی سێ هەزار و ٤٠٨ کەسی دیکە پشتڕاستکراوەتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانیش ترسی ئەوە هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیادبکات بەو پێیەی سەدان کەس هێشتا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان .
هەروەها لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند، بەهۆی کاریگەریی بومەلەرزەکەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ ١٢ کەس، لەسەرانسەری وڵاتەکەش، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی ٢٨ی ئازار، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلەی رێختەر باکووری رۆژئاوای شاری ساگایانگ لە ناوەندی میانماری هەژاند و لە تایلەندیش زیانی لێکەوتەوە، ناوەندێکی جیۆلۆجیی ئەمریکی هۆشداریدراوە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ١٠ هەزار کەس...