ناتانیاهۆ سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل دەستنیشان دەکات

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەی (شین بێت)ی دەستنیشانکرد.

بەپێی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ دووشەممە نوسینگەی نەتانیاهۆ بڵاویکردووەتەوە" بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، مەیجر جەنەراڵ ئێلی شەرڤیت، فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی وەک بەرپرسی نوێی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی شین بێت هەڵبژارد". 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە" دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ حەوت کاندیدی شایستە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران بڕیاریدا فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی، جەنەڕاڵ مەیجر خانەنشینکراو، ئێلی شارڤین، وەک سەرۆکی نوێی شین بێت دەستنیشان بکات". 

سەرەتای ئەم مانگە، دادگای باڵای ئیسرائیل بڕیارەکەی حکومەتی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی شین بێت، ڕۆنێن بار، هەڵپەسارد، تا ئەو تانانەی کە لە ٨ی نیساندا لە دژی ئەم بڕیارە پێشکەشکرابوون، تاوتوێ دەکات.



AM:11:40:31/03/2025