بۆ یەکەمجار مەهەپە پیرۆزبایی جەژن لە دەم پارتی دەکات

بۆ یەکەمجار شاندێکی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا بە مەبەستی جەژنەپیرۆزە سەردانی دەم پارتی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)بە سەرۆکایەتی عیسمەت بویوکئاتامان، سکرتێری گشتی حزبەکە سەردانی دەم پارتی کرد بە مەبەستی پیرۆباییکردنی جەژنی ڕەمەزان.

لە بەرامبەریشدا شاندێکی دەم پارتی بۆ هەمان مەبەست سەردانی مەهەپەی کرد.

ئەمە یەکەمجارە دەم پارتی و مەهەپە پیرۆزبایی جەژن لە یەکتر بکەن،

پێشتر دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی مەهەپە ئامادەنەبوو بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دەم پارتیدا کۆبێتەوە.

هەر ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و پارتی داد و گەشەپێدوانی فەرمانڕەوا، دوای ١٠ ساڵ دابڕان، پیرۆزبایی جەژنیان لەیەکتر کرد.



PM:02:38:31/03/2025