ئەحمەد شەرع: هیچ دابەشبونێک قبوڵ ناکەین

سەرۆکی سوریا جەخت لەوەدەکاتەوە کە هیچ دابەشبونێک لە حکومەتی نوێدا قبوڵ ناکەن .

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە میانی وتاری مەراسیمی جەژنی رەمەزاندا رایگەیاند" پشکپشکێنە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا رەتدەکەنەوە، هەروەها هیچ دابەشبونێکی سیاسی قبوڵ ناکەن."
 
وتیشی" سوریا مێژویەکی نوێ بۆخۆی دەنوسێتەوە، رێگایەکی دورودرێژ و سەختمان لە پێشە، ئەوەی پێویستمانە ئەوەیە پێکەوە کاربکەین و ناکۆک نەبین.
 
سەرۆکی سوریا دەشڵێت"  پێویستیان بە کاری زۆر هەبو تا ئەو وەزیرە بە ئەزمون و لێهاتوانە هەڵبژێرن کە خەمی ئەوان خەمی بونیادنانی سوریایە و ئامانجیشیان گۆڕانکاری و پێشکەوتنە".
 
رۆژی شەممە، لەمیانی رێورەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی سوریا بە بەشداری ٢٢ وەزیر پێکهێنرا.





PM:03:33:31/03/2025