ئەمریکا و ئەورووپا لە بارەی حکومەتی نویی سوریا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند

 

ئەمریکا و ئەورووپا هەڵوێستی خۆیان لە بارەی پێکهینانی حکومەتی نویی سوریا ڕاگەیاند و ئەمریکا دەڵێت" زووە بۆ ئەوەی باسی لابردنی سزاکان بکرێت" و ئەوروپاش ڕایگەیاند" ئامادەیە هاوکاری حکومەتی سوریا بکات".

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هیوای خواست کە پێکهێنانی حکومەتی نویی سوریا نوینەرایەتی هەمو گەلی سوریا بکات و هەنگاوێکی ئەرێنی بێت بەرەو سوریایەکی گشتگیر.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی سوریا دەبێت بە تەواوی دەستبەرداری تیرۆر بن و چەکدارانی تیرۆریستی بیانی لە هەر ڕۆڵێکی فەرمی دوربخەنەوە و ڕێگری بکەن لە بەکارهێنانی خاکی سوریا لەلایەن ئێران و بریکارەکانیەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆر زووە لە ئێستادا باسی لابردنی سزاکان بکرێت، هەر هەنگاویکی حکومەتی ئەمریکا لەو بارەیەوە پەیوەستە بە هەنگاوە ئەرینییەکانی حکومەتی سوریا.

هەرلەو بارەیەوە کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند" یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە هاوکاری حکومەتی نوی سوریا بکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەمی".


 




AM:09:06:01/04/2025