ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات" لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی نۆ هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٩ هەزار کەس لە ڕێی کۆچی نایاساییەوە چوونەتە وڵاتانی ئەورووپا.
بەپێی ئامارێکی نوێی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهاندا لە ژێر فشاری توندوتیژی، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و کۆمەڵە ڕوداوێکی دیکە پەنابەر و ئاوارەبون.
ئەوەشی ڕونکردوەتەوە، بە بەراوردە بە ساڵی ٢٠٢٣، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ژمارەی ئاوارەو پەنابەران بە ڕێژەی سەدا پێنج زیادی کردوە کە دەکاتە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس.
لە ئامارەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕو، سەدا ٨٧ی کۆچبەران لە وڵاتی داهات نزم یاخود مامناوەندەوە کۆچ دەکەن و لە ساڵی ڕابردووشدا، نزیکەی نۆ هەزار کۆچبەر بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئاژانسی چاودێری سنوورەکانیش، لە ساڵی ڕابردوودا ٢٣٩ هەزار کەس لە ڕێی کۆچی نا یاساییەوە چونەتە وڵاتانی ئەوروپاو پاش بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنیەکانی سنورەکان لەلایەن بەڕیتانیاوە، ڕێژەی کۆچکردن بە ڕێژەی لە سەدا ٣٨ کەمی کردوە.