سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتو سەردانی سعودیە دەکات و ئەمەش یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتەکەی دەبێت لە دوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەوانەیە لە سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانێک بۆ سعودیە ئەنجام بدات، دواتریش سەردانی قەتەر و ئیمارات دەکات، ئەمەش یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتەکەی دەبێت لە دوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات".
ترەمپ لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ سەردانی سعودیەی کرد، کە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵات بوو لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا.
سعودیە هاوبەشێکی نزیکی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئێستادا میوانداری دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەسەر ئۆکرانیا بە سەرۆکایەتی واشنتۆن دەکات.