لە هەڵگیرسانەوەی شەڕی ئیسرائیلدا ٣٢٢ منداڵ کوژراون

 
رێکخراوی یونسێف ڕایگەیاند لە دوای دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل دژی کەرتی غەزە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لانیکەم ٣٢٢ منداڵ کوژراون.

لە راگەیاندنێکدا ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماری قوربانییەکانی منداڵانی غەزەی بڵاوکردەوە لە کاتی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان.

یونسێف ئاشکرای دەکات لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا ٣٢٢ منداڵ کوژرابن و ژمارەی بریندارەکانیش ٦٠٩ منداڵن.

یونسێف ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ منداڵ دەکوژرێن یان کەمئەندام دەبن.

وەزارەتی تەندروستی حەماسیش لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" لە ڕۆژی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانەوە لە غەزە ١٠٠١ کەس گیانیان لە دەستداوە، لە دەستپێکی شەڕەوە بەهۆی هێرشی حەماس لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـوە لە دژی ئیسرائیل، کۆی گشتی مردن گەشتە ٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس".




PM:02:24:01/04/2025