حیزبوڵڵای لوبنان كوژرانی عەلی حەسەن بەدیر سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی راگەیاند.
ئهمرۆ سێشهممه ، موقهوامهی ئیسلامی لوبنان "حزبوڵا "بەفەرمی كوژرانی عەلی حەسەن بەدیر جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان ئاشکرکرد و دەڵێت،" لەلایەن سوپای ئیسڕائیلیەوە بە مووشەك هێرشكراوەتە سەر ماڵەكەیان".
ئەو حیزبە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بەرخۆدانی ئیسلامی لە لوبنان ماتەمینی بۆ شەهیدان عەلی حەسەن بەدیر و حەسەن عەلی بەدیر دەگێڕێت کە لە هێرشی ئەم دواییەی زایۆنیستەکاندا کە لە گەڕەکی باشووری بەیرووتی کرانە ئامانج و کوژران.