فڕۆکەکانی ئیسرائیل شەوی ٢ ی نیسان هەردوو پارێزگای حەما و دیمەشقی پایتەختین بۆردمان کرد، لەبارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج زانیاری جیاواز هەیە.
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت" ئیسرائیل دەوروبەری ناوەندێکی توێژینەوەی زانستی لە دیمەشق و ناوچەیەکی دیکەی لە حەما لە نێوەڕاستی سووریا کردووەتە ئامانج".
هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو جێگایە لە شاری حەما بۆردمان کراوە کە بە T4 ناسراوەو تورکیا دەیەوێت بیکات بە سەربازگەیەک بۆ هێزەکانی خۆی لە سوریا.
لەلایەکی تروە ئاماژە بەوە دەکرێت کە بۆردومانەکە بۆ فەرماندەی سوپای ئازادی سەر بە تورکیا، ئەبو عەمشە بووە، بەڵام لە کاتی بۆردومانەکە لەوێ نەبووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٧ کوژراو بریندار هەیە.