ئیسرائیل ناوچەیەکی سەربازی لە باشوری دیمەشق بۆردومان دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێکرد، بەڵام تائێستا زیانە گیانییەکان نەزانراون. 

ئاژانسی سكای نیوز بڵاویکردەوە" هەڵمەتە ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌لكسوه‌یان له‌ باشوری دیمه‌شق كردوه‌ته‌ ئامانج، له‌ كاتێكدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی كراوه‌ته‌ ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە لیوای ٧٥ی لە شارۆچکەی ئەلموقەیلیبە لە باشووری ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەخت کردوەتە ئامانج.

هەروەها کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە" فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان لە دیمەشق دەستپێکردووە و باڵەخانەی توێژینەوەی زانستییان لە گەڕەکی بەرزە بۆردومانکردووە و تەقینەوەیەکی گەورەیان لە پایتەختی سوریا ئەنجامداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازی T4ی لە لادێکانی حومسیش کردووەتە ئامانج، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکان کە پێدەچێت ئیسرائیل بن بەسەر ئاسمانی حەمادا دەفڕن.



PM:10:05:03/04/2025