داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ١٦ کەس دەرکرد بە تۆمەتی " رقلێبوونەوەو جیاکاری " ئەمەش وەک وەڵامێکی دەسەڵاتدارانی تورکیایە بۆ ئەو هەڵمەتی بایکۆتەی ئۆپزسیۆنی تورکیا بۆ بایکۆتکردنی خزمەتگوزاری و کاڵاکان دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات، دەستیپێکردووە".
بانگەوازی بایکۆتکردنی کاڵاکانی سەر بە حکومەت لە ٢ی نیسان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان دژی زیندانیکردنی ئەکرم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، دەستیپێکردووە.
میدیای زەمانی تورکی بڵاویکردەوە " هێزە ئەمنییەکان ١١ کەسیان دەستگیرکرد کە لەنێویاندا جەم یگیت ئوزومکوئۆغڵو ئەستێرەی زنجیرەی "خێزان" و "شاکر پاشا" بوون".
ئۆزومئۆغڵو لە هەژماری خۆی لە سۆسیال میدیا لە پۆستێکدا بانگەواز سەندیکای هونەرمەندان دەکات و دەڵێت"، بایکۆت جۆرێکە لە ناڕەزایەتی کە دەچێتە خانەی چوارچێوەی مافی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی دەستووری خۆپیشاندان کە مافێکی دەستوورییە بەپێی مادەکانی ٢٥ و ٢٦ و ٣٤ی دەستوور لەم روانگەیەوە، هیچ هونەرمەندێک ناتوانرێت تەنها بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەکەیەوە لە کارەکەی دووربخرێتەوە."
بەڕێوەبەری گشتی تیڤی ئاڕ تی تویتێکی بڵاوکردبووەوە کە بووە هۆی دوورخستنەوەی ئەکتەری تورکی ئەیبوکچە پوسات لە کاستی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی کە تێیدا ڕۆڵی نەسلیهان دەگێڕێت، ئەمەش بەهۆی بڵاوکردنەوەی تویتێک لە ئینستاگرام کە پشتگیری لە بانگەوازی بایکۆتی کاڵای دەسەڵات دەکات.
ئاماژە ئابورییەکان ئەوە دەردەخەن کە هەڵمەتی بایکۆتی کاڵاکانی نزیک حزبی دەسەڵاتدار، ئاک پارتی زەرەری ئابوری بەرچاوی بە تورکیا گەیاندووەو، رۆژ بەرۆژ هەڵوێستی دەسەڵاتداران بەرامبەر ئەو کەسانەی بایکۆتدەکەن وناسراون، دەستگیردەکرێن.