ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەوە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لانیکەم چاودێری سێ بنکەی ئاسمانی لە سوریا کردووە کە رەنگە تورکیا هێزەکانی تێدا جێگیر بکات، دوایی ئەو وڵاتە شوێنانەی کردۆتە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی.
ئەم بۆردومانە ئاماژەیە بۆ ئەگەری دروستبوونی ململانێی نێوان دوو سوپای بەهێزی ناوچەکە لەسەر سوریا کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی پارەوە دوای رووخانی بەشار ئەسەد، حکومەتی نوێ هاتۆتە سەر حوکم.
رۆیتەرز ئاماژە بەوەش دەکات، بەرپرسێکی هەواڵگریی هەرێمایەتی و دوو سەرچاوەی سەربازیی سوریا و سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگاداری سوریا پێیانراگەیاندوون؛ کە ئەو بۆردومانەی ئیسرائیل کە شەوی ٣ ی نیسان ئەنجامیان دا، دوای ئەوە هاتووە کە تیمە سەربازییەکانی تورکیا سەردانی بنکەی ئاسمانی T4 و دوو فڕۆکەخانەیان لە پارێزگای حومس و فڕۆکەخانەی سەرەکیی پارێزگای حەمایان کردووە.
ئەمڕۆ ٤ ی نیسان، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، وتی" کردەوەکانی ئیسرائیل لە سوریا ڕێگە خۆشدەکات بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بەدوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە سوریادا ناگەڕێت.