مەسعود پزیشکیان: ئەمریکا جگە لە ئیران خەریکە بێرێزی بە جیهان دەکات

سەرۆککۆماری ئێران داوای گفتوگۆ  لەگەڵ ئەمریکا دەکات لە دۆخێکی هاوسەنگدا، دەشڵێت"لە ئێستادا واشنتۆن جگە لە ئیران خەریکە بێرێزی بە جیهان دەکات".

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری گفتوگۆیە لە ئەگەر ئەمریکا، بەلام لەسۆنگە و دۆخێکی هاوسەنگەوە، سەرۆک کۆماری ئێران بەبێ ئەوەی ئاماژەیەک بۆ ئەوە بکات کە ئایا ئێران ئامادەیە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکات یا خود نا؟ وتی"ناکرێت ئەمریکا هەڕەشە بکات و لەلایەک داوای دانوستان بکات".

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی"لە ئێستادا ئەمریکا نەک تەنها ئێران بەڵکو خەریکە بێڕێزی بە جیهان دەکات".

ئەم هەڵوێستەی پزیشکیان دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر داوای لە تاران کردبوو کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بکات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەڕەشەشی کردبو لەئەگەری شکستهێنانی هەوڵە دیپلۆماسیەکان ئێران بۆردومان دەکات.

لە بەرانبەردا ئێران رایگەیاندوە کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئامادە نییە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات..




PM:06:34:05/04/2025