ناڕەزایەتیەکان دژی سیاسەتەکانی ترەمپ بەردەوامن و لە چەند ویلایەتیکی ئەمریکا وڵاتانی جیهانیش خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو...
تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە، لە دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ٥٠ ویلایەتی وڵاتەکە خۆپیشاندانی جەماوەری بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەڕێوەچو..
خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی دروشم لە دژی سیاسەتی ئیدارەکەی، داوای لێپێچینەوەیان لە دۆناڵد ترەمپ و دورخستنەوەی ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی لە کارەکەی کرد وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا...
هەروەها لە خۆپیشاندانەکانی پایتەختی ئەمریکا، سەدان خۆپیشاندەر ئاڵای فەڵەستینیان بەرز کردەوە وەک ناڕەزایەتیەک دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و ئیدارەکەی ترەمپیان بە کوشتنی خەڵکانی بێتاوان تاوانبار کرد...
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند دوێنێ خۆپیشاندان لەدژی سیاسەتەکانی ترەمپ لە پایتەختی هەردو وڵاتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەڕێوەچو و خۆپیشاندەران هۆشداریان دا لەوەی سیاسەتەکانی ترەمپ هەڕەشەیەکی جدیین بۆ جیهان و ئەمریکاش....