لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٣٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران، زیاتر لە ٢٣٠  کەس لە سێدارە دراون، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش هۆشداریی دەدەن لەوەی، کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردو دو هێندە زیادی کردوە..

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە بنکەکەی لە شاری ژنێڤی سویسرایە بڵاوی کردەوە: تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران، لانیکەم ٢٣٠  کەس لە سێدارە دراون کە هەشتیان  ژن بون.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە: لەسێدارەدانەکان بە شێوەیەکی سەرەکی، بە تۆمەتی کوشتن و تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دراون کە ژمارەکەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردو بوەتە دو هێندە

مەحمود ئەمیری، سەرۆکی ڕێکخراوەکە هۆشدارییش دەدات لەوەی کە ڕەنگە دەسەڵاتدارانی ئێران، سەرنجی گشتی لەسەر گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەکی زیاتر لە سێدارەدان، بەتایبەت لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی.




PM:06:05:06/04/2025