دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی له چین كرد رایگه‌یاند، ئەگەر لەسەر زیادکردنی باجەکەی لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان نەکشێتەوە دەبێت چاوەڕێ کاردانەوەی توندی ئەمریکا بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمرۆ دووشەممە ٧ی نیسان لە وتارێکی توندا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر چین تاوه‌كو سبه‌ی سێشه‌ممه زیادكردنی ٣٤%ی باجه‌كه‌ی له‌سه‌ر كاڵاكانی ئه‌مریكا نه‌كشێنێته‌وه، له ٩ی (نیسان/٤)ه‌وه باجێكی ٥٠%ی زیاده به‌سه‌ر چیندا ده‌سه‌پێنین".
ڕونیكرده‌وه، "چین باجی پێوانه‌یی به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێت و ده‌ستكاری دراوه‌كه‌ی ده‌كات به قه‌باره‌یه‌كی به‌رفراوان".
دۆناڵد تره‌مپ وتیشی، "هه‌مو گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ چین سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه پێویسته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێنرێن و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه سه‌باره‌ت به باج ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و باجه زیادانه‌ی كه به‌نیازم به‌سه‌ر چیندا بسه‌پێنین، له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه كاری پێده‌كرێت".
دۆناڵد تره‌مپ ده‌شڵێت، "هه‌ر وڵاتێك باجی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنێت، ده‌ستبه‌جێ باجی نوێ به‌ره‌وڕوی ده‌بێته‌وه كه زۆر زیاتره له‌وه‌ی ئێستا سه‌پێنراوه".
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە فەرمانێکدا باجی گومروکی بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان سەپاند لەنێوانیاندا زیاترین باجی بەسەر چین دا سەپاند.