دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەڵێت كه گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لە بەرانبەردا میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئێران ڕەتیدەکەنەوە هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی نیسان دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی وتی: "دانوستانه ڕاسته‌وخۆكان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكردووه، ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن و دیدارێكی زۆر گرنگمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی ڕووده‌دات".
وتیشی: "هیوادارین دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ركه‌وتوو بن بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و ئه‌مه‌ش كارێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك".
ترامپ دووپاتی كرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م وتووێژانه ڕێگریكردنه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران كه به "مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان" وه‌سفی كرد، جەختیشی کردەوە لەوەی "سه‌ركه‌وتنی ئه‌م دانوستانانه هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ پێشه‌وه، و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت".
له چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا ترامپ گه‌شبینی خۆی له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه "ره‌نگه ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و ئه‌وه‌ش زۆر باش ده‌بێت".
لای خۆشییەوە ئەژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران قسەکانی ترەمپی بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران ڕەتکردەوە و رایگەیاند هیچ دانوستانێکی راستەوخۆ لە ئارادا نییە، پێشتریش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە سەروویانەوە عەلی خامنەیی چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریکا نابێت