لە بەرامبەر ناوهێنانی بە کودەتاچی لە کۆتا کۆنگرەی پارتەکەیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داویەکی یاسایی دژی سەرۆکی جەهەپە تۆمار کرد.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، داوای یاسایی لە دژی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی -جەهەپە تۆمار کردوە لەبەرامبەر وتارەکەی لە دژی ئەردۆغان لە کۆتا کۆنفرانسی پارتەکەیدا.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، لە داوا یاساییەکەدا، داوای بڕی ٥٠٠ هەزار لیرەی تورکی وەک قەرەبو لە ئۆزگور ئۆزەل کراوە، لە بەرامبەر ناوهێنانی ئەردۆغان بە کودەتاچی.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەردۆغان ئەندامانی پارتەکەی و ١٧ ئەندامی کابینەکەی ئاڕاستە کردوە بۆ وەڵامدانەوەی ئۆزەل و ڕەتکردنەوەی دەنگۆی ترسانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە.