ترەمپ باج لەسەر ٧٥ وڵات هەڵدەگرێت


سەرۆکی ئەمەریکا باجی سەر وڵاتی چین زیاد دەکات و باجی سەر ٧٥ وڵات بۆ ٩٠ رۆژ هەڵدەگرێت.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە ترەمپ رایگەیاند" لەبەرئەوەی هیچ وەڵامێكیان لەدژی باجە گومرگییە نوێكانی ئەمریكا نەبوە، بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ باجە گومرگییەكانی سەر زیاتر لە ٧٥ وڵات هەڵدەگرێت".

لە کاتێکدا ترەمپ باجی سەر ئەو وڵاتانەی هەڵگرت، بەڵام باجە گومرگییەكانی سەر چین بۆ ١٢٥% بەرزدەكاتەوە.

ترەمپ هۆشداری دەدات کە چین دەبێت لە قۆناغی نزیکی ئایندەدا، تێبگات لەوەی كە چیتر قۆستنەوەی ئەمریكا و وڵاتانی دیكە قبوڵكراو نییە.

ترەمپ ئاشکرایکرد لەبەرئەوەی زیاتر لە ٧٥ وڵات،پەیوەندییان بە نوێنەرانی حكومەتی ئەمریكاوە كردوە بۆ دانوستان و هەروەها هیچ وەڵامێكیشیان لەدژی باجە گومرگییەكانی ئەمریكا نەبوە.




PM:10:19:09/04/2025