دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
ترەمپ وتی" من دەمەوێت ئێران گەورە بێت، ئێمە دەمانەوێت ئەوان پێشبکەون، تەنها شتێک کە ناتوانن هەیانبێت چەکی ئەتۆمییە، ئەوان لەم شتە تێدەگەن".
ناوبراو هۆشداری دا: ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، بە دڵنیاییەوە بژاردەی هەنگاوی سەربازی [دژی کۆماری ئیسلامی] لەبەرچاو دەگرین.
سەرۆکی ئەمەریکا زیادی کرد: ئەگەر پێویست بە کردەوەی سەربازی هەبێت، ئەوا دەگیرێتەبەر، ئیسرائیلیش بەشدار دەبێت و رێبەری دەکات.
ناوبراو دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە عەممان بە "سەرەتای پرۆسەیەک" ناوبرد و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە خشتەی کاتیی ئەم دانوستانانە وتی: کاتێکی کەممان هەیە؛ کاتێکی زۆر نییە.
بڕیارە رۆژی شەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥ نۆێنەرانی هەردووڵات لە عەممات دانوستان بکەن وئەوەش دوای ئەوە هات کە ترەمپ لە نامەیەکدا بۆ رێبەری باڵای ئێران داوای کرد دانوستان قبوڵ بکات و ئەگەر نا تووشی" جەنگێکی مەترسیدار دەبن ".