بۆ رێککەوتن لەسەر دۆخی سوریا کۆبوونەوەی نهێنی لە نێوان ئیسرائیل وتورکیادا بەڕێوەدەچێت

کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەسەر دابەشکردنی پێگە و نفوسی هەردووکیان لە سوریادا لە وڵاتی ئازەربایجان ئەنجامدراوە.

.

هەندێک میدیای نزیک لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویان کردووەتەوە " کە ئەم کۆبوونەوانە کە دوێنێ دەستی پێکرد وولە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت بۆ رێکەوتنە لەسەر میکانیزمێک کە رێگری بکات لە رووبەرووبونەوە لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە سوریادا".

هاوکات ئەم کۆبوونەوانە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازی و سیاسییە لە سوریا.

ئەم میدیایانەی نزیک لە وەزارەتی بەگری تورکیا ئەوە دەخەنەروو کە تورکیا بە ئیسرائیلی راگەیاندووە" بوونی سەربازی ئەوان لە سوریا لەسەر داوای دیمەشق بووە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکان بۆ رووبەرووبوونەوی تیرۆر".

بە هاواهەنگی لەگەڵ ئەو کۆبونەوانەدا ئەم میدیایە ئاماژە بەوەدەکات کە کارکردن بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە سوریا بەردەوامە.

" ئیسرائیل تورکیا دەکاتە ئامانج بە تۆمەتی بێ بنەما لەبەر ئەوەی دەیەوێت درێژە بەو سیاسەتە دەرەکییە توندوتیژە بدای کە پەیرەوی دەکات ". ( میدیا نزیک لە وەزارەتی بەرگری دەڵێت).




PM:12:57:10/04/2025