ئێران: هەڕەشەکان بەردەوام بێت پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەردەکەین

بەرپرسێکی باڵای ئێرانی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر هەڕەشە سەربازییەکان لە دژی وڵاتەکەی بەردەوام بێت پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ئێران دەردەکەن و یۆرانیۆمی پێتێندراویش دەشارنەوە.

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکسی خۆیدا نوسیویەتی" بەردەوامیی هەڕەشەکان و دانانی ئێران لە لێواری هێرشی سەربازیدا، دەتوانێ ببێتە هۆی دەرکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و وەستاندنی هەمو هاوکارییەکان لەگەڵ ئەو دەزگایە و گواستنەوەی یۆرانیۆم بۆ شوێنە سەلامەتەکان".

شەمخانی دەشڵێت" بەردەوامیی هەڕەشە دەرەکییەکان دەکرێت ببێتە هۆی هەنگاوی بەرەنگاربونەوە و پچڕاندنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی".




PM:07:33:10/04/2025