فەڕەنسا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات ئێران جێبهێڵن

فەڕەنسا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بە زوترین کات ئێران جێبهێڵن، هۆکارەکەشی بۆ ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە


جان نوێڵ بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەپەیامێکدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بۆ خۆپاراستن لە مەترسیەکانی دەستبەسەرکردن و بە بارمتەگرتن، ئێران جێبێڵن و گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ڕابگرن...

ناوبراو وتیشی" لە ئەگەری شکستی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو وڵاتە روبەروی ململانێی سەربازی دەبێتەوە".

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیە فەڕەنسیانەی لە ئێران دەستگیرکراون.  

ئاشکراشی کرد، لە ئەنجومەنی ئەوروپا سزای زیاتربەسەر ئەو بەرپرسە ئێرانیانەدا دەسسەپێنن کە بەرپرسن لە سیاسەتی بە بارمتەگرتنی هاوڵاتیانی بیانی.



PM:10:38:10/04/2025