شەش کەس لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

لە نیویۆرک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک شەش گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان ئەندامی یەک خێزانن و بۆ گەشت ڕوویان لەو شارەکردبوو.  

لە ڕووباری هادسۆن لە شاری نیویۆرک، هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و شەش گیانیان لەدەستدا و کە پینجیان ئەندامی خێزانێکی ئیسپانی کە بۆ گەشت ڕویان لە ئەمریکا کردبو گیانیان لەدەستدا لەگەڵ فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرەکە. 

ئێریک ئادەمز، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، ڕایگەیاند، تەرمی هەر شەش کەسەکە لەگەڵ پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ڕوبارەکە دەرهێنراوە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش لە بارەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند، ڕوداوەکە شۆکهێنەر بوو، جەختی کردەوە لەوەی لێکۆڵینەوەکان لە هۆکارەکەی بەزوترین کات دەسپێدەکات. 

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن ئەو خێزانە بە گەشتێک ڕوویان لەو شارە کردوە، ویستوویانە بە هێلیکۆپتەرەکە بە سەر ئاسمانی شارەکەدا بسوڕینەوە و دیمەنی شارەکە بە تەواوی ببینن. 




PM:01:16:11/04/2025